
پارتی دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار و دروستبوونی حكومه‌ت لە پێناو کوردستان ئەم کارە دەکات
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێ “پارتی ئاماده‌كاری كردووه بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی گرینگن بۆ هه‌رێمی كوردستان، دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار و دروستبوونی حكومه‌ت پێشکەشی دەکات .
د.دانه‌ر عه‌بدولغه‌فار، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند: ” كارنامه‌ی پارتی بۆ چوار ساڵی ئاینده‌ی په‌رله‌مانی عێراق دیارە، یه‌كه‌م كاری ئێمه جێبه‌جێكردنی ده‌ستووره، چونكه پارتی پێداگره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق، دواتر ئێمه چه‌ندین یاسامان هه‌یه پارتی ئاماده‌كاری بۆ كردووه، وه‌ك پێشنیاری پڕۆژه‌یاسا پێشكه‌شی په‌رله‌مانی بكات.”
ده‌شڵێت ” ده‌ركردنی یاسایه‌كی یه‌كگرتوو بۆ نه‌وت و غاز هه‌روه‌ها هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن، ئه‌و یاسایه‌ی ئێستا عه‌داله‌تی تێدا نیه و هه‌رێمی كوردستان زه‌ره‌ر مه‌نده، هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای دادگای فیدراڵی و ئه‌نجومه‌نی باڵای فیدراڵییش له كارنامه‌ی ئێمه‌دان، له‌گه‌ڵ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانی خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی ڕژێمی به.عس.
زیاتر گوتی:’ ئاماده‌كاری خۆمان كردووه، به‌ڵام دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار و دروستبوونی حكومه‌ت پێشكه‌شی په‌رله‌مانیان ده‌كه‌ین.”