
لەم ناوچەیەی کوردستان پشووی فەرمی ڕاگەیاندرا
بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و ئەو شەپۆلی سەرما و بارانەی رووی لە ناوچەکە کردووە، بۆ پاراستنی گیانی قوتابیان و مامۆستایان ، سبەی پشووی فەرمییە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی؛ سۆران و پێنجوێن .
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران بڵاوی کردەوە: دوای ڕاوێژ لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قائیمقامەکان و وەرگرتنی دواین ڕاپۆرتی کەشناسی لەسەر هاتنی شەپۆڵێکی بەفر و بارانی سەرتاسەری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر، بۆ سەلامەتی گیانی پەروەردەکاران و قوتابیانی ئازیز، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و ئەگەری دروست بوونی شەختە بەتایبەت لە بەشێکی سنورەکەمان بڕیارماندا بە پشووی فەرمی لە سەرجەم قوتابخانەکانی(حکومی و ناحکومی) و پەیمانگەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بۆ سبەی چوارشەممە ڕێکەوتی 2026/1/14.
هاوکات بڕیار درا سبەی چوارشەممە (2026/1/14)، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن پشووی فەرمی بێت.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن ڕایگەیاند: بڕیاری پشووەکە بەهۆی ناجێگیریی دۆخی کەشوهەوا و دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی دەرکراوە، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ پاراستنی سەلامەتیی قوتابیان و مامۆستایان لەو سەرما سەختە.