نوێنەرەکەی ترەمپ بۆ عێراق: عێراق دووبارە مەزن دەکەینەوە

دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیری جەنگی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا مارکا ساڤایا، نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری عێراق ڕایگەیاند :” ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکم لە کۆشکی سپی لەگەڵ وەزیری جەنگ “پیت هێگسێت” و دکتۆر “سێباستیان گۆرکا” بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ئەمریکا کۆتایی پێهێنا.

دەشڵێت:” ​ڕێککەوتین لەسەر ئەوەی ئەو بابەتانەی گفتوگۆیان لەسەر کراوە، لە میانی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەم بۆ عێراق چارەسەر بکرێن، لەوێش لەگەڵ بڕیاردەرە ڕاستەقینەکان کۆدەبمەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بارودۆخەکە لە پێناو بەرژەوەندی گەلی عێراق.

​لە کۆتایشدا دەڵێ:” با عێراق دووبارە مەزن بکەینەوە.

Back to top button