شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان گەیشتنە وڵاتێکی ئەورووپا و ڕێککەوتن واژۆ دەکەن

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ڤییەننای پایتەختی نەمسا.

ئامانجی سەرەکی ئەم سەردانە، تاوتوێکردنی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی فەرمییە لە بوارەکانی ئاسایش، ئابووری، بازرگانی و پرسی پەنابەران، کە بڕیارە لەنێو باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەدا ئەنجام بدرێت.

بڕیارە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان زنجیرەیەک کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای نەمسا ئەنجام بدات، کە یەکەمیان لەگەڵ وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە دەبێت.

بانگهێشتکردنی شاندەکەی هەرێم بۆ نێو باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆی نەمسا، ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ گرنگیپێدانی ئەو وڵاتە بە پێگەی هەرێمی کوردستان، هەردوو لا مەبەستیانە لە ڕێگەی ئەم دیدارە نوێیەوە، پەیمانی هاوپەیمانی و پشتیوانی نێوانیان دووپات بکەنەوە و ئاستی هاوکارییەکان بۆ قۆناغێکی پێشکەوتووتر بگوازنەوە.

Back to top button