پهكهكه منداڵانی ئهم ناوچانه دهڕفێنێت.
خواكوڕك
بە پێی چهندین زانیاری و داتایی وورد و به ئاگا له رهووشی ناوچهی (شارباژێڕ، هەڵەبجە، هەورامان و گەرمیان) پەکەکە بەردەوامە لە رفاندنی منداڵان و تا ئێستا دەیان منداڵی رفاندووە و چەکداریشی کردوون، بهرهو قهندیل و ناوچهكانی ژێر دهسلاتی خۆی بردوونی و كهسیش ناوێری سۆراغیان بكات.
لهو بارهیهوه (فازڵ بەشارەتی) بەرپرسی لقی 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵەبجە راگەیاندوه” بە ئاشکرا پەکەکە لەم دەڤەرە چالاکی دەکەن و دەیان بەڵگە و نمونەی لەسەر ڕفاندن و هەڵخەڵەتاندنی منداڵان بۆ قەندیل هەیە و، پەکەکە لەوێ دەیان کات بە چەکدار، بەداخەوە لەم دەڤەرە کارئاسانیشیان بۆ دەکرێ،رفاندنی منداڵ و هەڵخەڵەتاندنیان لە حاڵەتەوە وابووە بە دیارەدە و ڕۆژانە لەم دەڤەرە خەڵک پێوەندیان پێوەندی دەکات و داوای چارەنووسی منداڵەکانیان دەکات، ههروهها ئەو منداڵانە ژمارەیەکیان بۆ شنگال و ڕۆژئاوای کوردستان بردراون و بۆ کردەی سەربازیی ئامادە کراون.