شەوی رابردوو خەریک بوو کارەساتێکی گەورە بخوڵقێت

شەوی رابردوو خەریک بوو کارەساتێکی گەورە بخوڵقێت ،گیانی چەندین کەس لە مردن ڕزگار کرا.

کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند؛ درەنگانی شەوی رابردوو ڕێگەمان گرت لە ڕووداوێکی گەورەی ئاگرکەوتنەوە، کە خەریک بوو کارەساتێکی گەورە لەنەخۆشخانەی هێلاڤ بخوڵقێت بەهۆی ئاگر کەوتنەوە.

دەشڵێت:” دەست بەجێ بەو شەوە درەنگە پێنج تیم گەیشتنه شوێنی ڕووداوەکە و هەڵسان بە بەتاڵکردنی خێرایی لە لادانی دووکەڵی پاشماوە، کەمەترسی خنــ.ــکانی درووست کردبوو بۆ نەخۆش و ئەو هاووڵاتییانەی لەوێدا بوون.

Back to top button