کۆڕبەندی داڤۆس دەستپێدەکات و مەسرور بارزانی بەشدارە .

ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی کانوونی دووەمی 2026، بەشداری زیاتر لە هەزار سەرۆک، سەرکردە و بەرپرسی وڵاتان، 56ـەمین کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە داڤۆس بەڕێوەدەچێت و تا ڕۆژی هەینی، 23ـی ئەم مانگە، بەردەوام دەبێت.

لە کۆڕبەندەکە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری دەکات و ژمارەیەک کۆبوونەوە و دیداری گرنگی لەگەڵ سەرۆک، سەرکردە و گەورە وەبەرهێنەری وڵاتان دەبێت.

بەشداربووان، پێشنیار و چارەسەری خۆیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئالنگارییە هەنووکەییەکان دەخەنەڕوو. ئەم جگە لەوەی لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا، دەیان رێککەوتنی ئابووری و ئاسایشی لە نێوان حکومەت و کۆمپانیاکاندا واژۆ دەکرێت.

Back to top button