ماڵی کوردستان لە داڤۆس دەرگای کردەوە

“ماڵی کوردستان” بۆ جارێکی دیکە دەرگاکانی بە ڕووی بەشداربووان و میوانانی کۆڕبەندەکەدا دەکاتەوە و کارنامەی چالاکییەکانی خۆی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بڵاوکردەوە.

ئەم ماڵە، کە لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە کراوەتەوە، ئامانجی سەرەکی نمایشکردنی تواناکانی هەرێمی کوردستان و کردنەوەی دەروازەی نوێیە بۆ وەبەرهێنان و هاوبەشیی جیهانی.

کارنامەی “ماڵی کوردستان” لە داڤۆس 2026:

کارنامەکە زنجیرەیەک پانێل و کۆبوونەوەی گرنگ لەخۆدەگرێت کە تیشک دەخەنە سەر بوارە جیاوازەکانی ئابووری، وەبەرهێنان، تەکنەلۆژیا و گەشەپێدان لە کوردستان.

ڕۆژی دووشەممە، 19ی کانوونی دووەمی 2026 (کاتژمێر 06:00ی ئێوارە): تەنیا بانگهێشتکردن

____

ڕۆژی سێشــەممە، 20ی کانوونی دووەمی 2026

پانێلی یەکەم: کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ

ناونیشانی پانێل: “بنیاتنانی هەرێمی کوردستان: وەبەرهێنانی ناوخۆیی.. گەشەکردن، ئاڵنگاری و دەرفەتەکان”

قسەکەران:

– جولیەن هارمان، ڕاوێژکاری (BOI).

– ڕۆژ پێشڕەو، بەڕێوەبەری ئیمپایەر وۆرڵد.

– مستەفا باجگەر، ئەندامی بۆردی گرووپی کۆمپانیاكانی جیهان

بەڕێوەبەری پانێڵ:

– مێڤان حەسەن، دەستەی وەبەرهێنان

————————————————

پانێلی دووەم: کاتژمێر 02:00ی پاشنیوەڕۆ

ناونیشانی پانێل: “ئایندەی زیرەکی دەستکرد: بیرۆکەی داهێنەری، ئینترتەیمێنیت و پەروەردەی گەنجان”

قسەکەران:

– دانا وریا، دامەزرێنەری برایت وێنتەر ستۆدیۆ.

– ماک بورمان، داهێنەری داهێنەرانە و بەڕێوەبەری KitBash3D.

بەڕێوەبەری پانێل:

– مێلیسا ستایرس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فێندەمێنتاڵ و بەرپرسی گەشەی جیهانی (MIA AI).

——————————————–

پانێلی سێیەم: کاتژمێر 05:00ی ئێوارە:

ناونیشانی پانێل: “پەروەردە لەپێناو کاریگەری: گونجاندنی خوێندن و لێهاتوویی لەگەڵ خواستی بازاڕ لە کوردستان”

قسەکەران

– د. هونەر عیسا، ئەندامی بۆردی بەڕێوەبەرانی زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان و سەرۆکی (KAAE).

– چەپکە نەجیب عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی (CESK).

بەڕێوەبەری پانێڵ:

– جۆرج کوێلهۆ، هاوبەش و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی ئاستانۆر ڤێنجەرز.

____

ڕۆژی چوارشەممە، 21ی کانوونی دووەم:

پانێلی چوارەم: کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ:

ناونیشانی پانێل: “کوردستان کراوەیە بۆ پیشەسازی: تێروانین و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان”

قسەکەران:

– د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان.

– سەعد کۆلەک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گرووپی کۆمپانیاکانی کۆلەک.

– شوان محەممەد سلێمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گرووپی کۆمپانیاکانی گەلیاوە.

بەڕێوەبەری پانێڵ:

– کانی ئیبراهیم، دەستەی وەبەرهێنان.

———————————————-

پانێلی پێنجەم: کاتژمێر 03:00ی پاشنیوەڕۆ

ناونیشانی پانێل: “گۆڕانکاریی دیجیتاڵی و داهێنان: نەخشەڕێی ئاییندەی کوردستان”

قسەکەران:

– مارک مۆلەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئادجێتێک.

– ئالڤین وانگ گرەیلین، شارەزاى ديجيتاڵی لە (ستانفۆرد HAI).

– دکتۆر گەریف یالاک، بەڕێوەبەری داهێنانی دیجیتاڵی و گۆڕانکاریی نیشتیمانی (سیسکۆ).

بەڕێوەبەری پانێڵ:

– کریستین لی، ڕاوێژکاری دیجیتاڵی (Quantena.org).

____

ڕۆژی هەینی، 23ی کانوونی دووەم

(کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ): مەراسیمی کۆتایی.

Back to top button