دوو ڕۆژ بووە پشوو

پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە:” لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و، دوای ڕاوێژکردن بە فەرمانگا پەیوەندیدارەکان و بەڕێوەبەرێتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی و یەکە کارگێڕییەکان، بەهۆی دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما لە سنووری پارێزگای سلێمانی و، لە پێناوی پاراستنی سەلامەتیی و تەندروستیی گشتییدا؛ بڕیارماندا:

ڕۆژانی سبەی 20 و، دووسبەی 21 ئەم مانگە، لە هەموو خوێندنگاو ناوەندەکانی خوێندنی حکومیی و ناحکومی، دەوام ڕابگیرێت.

Back to top button