نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

خواكوڕك

 

له‌ په‌یامێكدا سه‌رۆكی حكوومەتی هه‌رێمى كوردستان هێرشه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ى دوێنێى ستۆكهۆڵم سه‌ركۆنه‌ ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت”ئه‌وه‌ى دوێنێ له‌ ستۆكهۆڵم و پێشتریش له‌ شوێنه‌كانى دیكه‌ى جیهان روویاندا، ده‌رخه‌رى ئه‌م ڕاستییه‌یه‌ و زه‌رووره‌تى هه‌ڵمه‌تێكى فراوانتر و هه‌ماهه‌نگییه‌كى گه‌وره‌ترى نێوده‌وڵه‌تى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و تیرۆرستان دووپات ده‌كاته‌وه”.

دەقی راگەیەندراوی نێچرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان:-

به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستییه‌ ده‌كه‌م كه‌ دوێنێ له‌ شه‌قامێكى قه‌ره‌باڵخى ناوه‌ڕاستى ستۆكهۆلم به‌ بارهه‌ڵگر كرایه‌ سه‌ر هاووڵاتیان و ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندارى لێكه‌وته‌وه‌. سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میى خۆم له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى قوربانییان و گه‌ڵ و حكوومه‌تى سوید ده‌رده‌بڕم، هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازم.

له‌ كاتێكدا تیرۆرستان له‌ به‌ره‌كانى جه‌نگ ده‌شكێن و له‌ناو ده‌چن، هه‌وڵده‌ده‌ن كاره‌ تیرۆرستییه‌ ترسنۆكه‌كانیان له‌ هه‌ر شوێنێك و به‌ هه‌ر شێوازێك بۆیان بكرێت زیاد بكه‌ن. ئه‌وه‌ى دوێنێ له‌ ستۆكهۆڵم و پێشتریش له‌ شوێنه‌كانى دیكه‌ى جیهان روویاندا، ده‌رخه‌رى ئه‌م ڕاستییه‌یه‌ و زه‌رووره‌تى هه‌ڵمه‌تێكى فراوانتر و هه‌ماهه‌نگییه‌كى گه‌وره‌ترى نێوده‌وڵه‌تى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و تیرۆرستان دووپات ده‌كاته‌وه.

 

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان

8/4/2017

 

Back to top button