
بەهۆی سەرما و شەختەوە؛ سبەی لە سنووری پارێزگای هەولێر کرا بە پشوو
پارێزگای هەولێر بڕیاریدا سبەی چوارشەممە، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بکرێتە پشوو، ئەمەش وەک ڕێکارێک بۆ پاراستنی سەلامەتیی قوتابیان لە بەرامبەر شەپۆلی سەرمای توند و دروستبوونی شەختە.
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: “بەهۆی ئەو سەرما و سۆڵەیە و دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ و بەستن و شەختەی ڕێگا و شەقامە سەرەکی و گشتییەکان، پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا سبەی چوارشەممە (2026/1/21) بکرێتە پشوو.”
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە بڕیاری پشووەکە تەنها ئەو ناوەندانەی خوێندن دەگرێتەوە (حکومی و ناحکومی) کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێرن.
ئەم بڕیارەی پارێزگاری هەولێر لەپێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتیی قوتابیان و مامۆستایان دراوە، دوای ئەوەی پێشبینییەکان ئاماژە بە بەردەوامی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکەن بۆ ئاستی ژێر سفر.