بەهۆی سەرماوە؛ سبەی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی دهۆک پشووی فەرمییە

پارێزگاری دهۆک بڕیاری دا سبەی چوارشەممە، لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندنی سنووری پارێزگاکە بکرێتە پشووی فەرمی، ئەمەش وەک ڕێکارێک بۆ پاراستنی سەلامەتیی قوتابیان لە شەپۆلی سەرمای ناوچەکە.

ئەمشەو سێشەممە، پارێزگاری دهۆک لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ لایەنە پێوەندیدارەکان و بەهۆی دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما، بڕیاری پشوودانی سەرتاسەری لە کەرتی خوێندن دراوە.

بەپێی بڕیارەکە، پشووەکە سبەی چوارشەممە، ڕێکەوتی 21ی کانوونی دووەمی 2026، تەواوی ناوەندەکانی خوێندن لە سەرانسەری سنووری پارێزگای دهۆک دەگرێتەوە.

Back to top button