موقتەدا سەدر : پێچەوانەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەڵوێستی خۆی راگەیاند
خواكوڕك
موقتەدا سەدر لە راگەیاندراوێكدا بۆچوونی خۆی لەمەڕ هێرشە مووشەكیەكەی ئەمریكا بۆ سەر سوریا راگەیاندوو، داوای دەست لەكاركێشانەوەی بەشار ئەسەد دەكات، داواش دەكات كە ئەمریكا و رووسیا لە سوریا بچنە دەرەوە،
لە راگەیاندراوەكەی رێبەری رەوتی سەدر لە عێراقدەڵێ رۆڵی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا نه‌رێنییه و، گه‌لی سووریا تاكه زه‌ره‌رمه‌ندی ده‌ستوه‌ردانیان ده‌بن دەشلێت، پێویسته ئه‌مریكا خۆی له ئاگری شه‌ڕی سووریا بپارێزێت… سووریا ده‌بێته ڤێتنامێكی نوێ بۆ ئه‌مریكا”.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەشیدا سەدر ئاماژە بەوە دەدات ئه‌مریكا له‌لایه‌ك خه‌ڵكی سڤیل له موسڵ بۆردوومان ده‌كات، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌ركۆنه‌ی كیمیابارانكردن ده‌كات له سووریا”، هەروەها دەڵێ “پێویسته هه‌موو لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كان و هێزه سه‌ربازییه‌كانیان له سووریا بكێشنه‌وه… داواش له به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌م ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه”.
شایانی باسە رۆژی سێشەممە 4-5-2017، لە بۆردوومانێکدا لە شارۆچکەی خان شەیخون-ی سەر بە پارێزگای ئیدلیب لە سووریا چەکی کیمیایی بەکارهات. بەهۆی ئەو چەکە کیمییاییەوە نزیکەی 100کەس مردن و، 400 کەسیش برینداربوون، کە برینی بەشێکیان قورسە لەبەرامبەر دا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەوە رایگەیاندبوو، ئامانجی ئەمریکا لە هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانی حکومەتی سووریا، رێگەگرتنە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن حکومەتی سووریاوە. بەپێی زانیارییەکانیش ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، پێشتر هاوپەیمانە نزیکەکانی ئاگادارکردووەتەوە لە ئەنجامدانی هێرشەکە.