مەسرور بارزانی کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ داڤۆس هێنا

مەسرور بارزانی کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ داڤۆس هێنا و، رایدەگەیێنێت : داڤۆس بە هاوئاهەنگیی و هاوبەشی بەهێزترەوە جێ دەهێڵین.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) نووسیوویەتی: “ئەمساڵیش کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە داڤۆس بە هاوئاهەنگیی و هاوبەشی بەهێزترەوە جێ دەهێڵین و پەیامی نەگۆڕمان بریتییە لە: گفتوگۆ لەبری شەڕ و ناکۆکی، ماف لەبری پشتگوێخستن، وەبەرهێنان لەبری نادڵنیایی.

ماوەی سێ ڕۆژە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی جیهانی داڤۆس چەندین دیداری گرنگی لەگەڵ بەرپرس و کەسایەتییە دیارەکانی جیهان ئەنجامداون، تێیدا باسی گەشەکردنی هەرێمی کوردستان و جەختکردنەوە لە پاراستنی مافی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان کردووە.

Back to top button