دەروازەی زێت: ئەمڕۆ بەناچاری نەبێت با کەس گەشت لە دەروازەکەمانەوە نەکات

بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت، هاووڵاتیان و گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە، کەوا ئەمڕۆ هەینی 23ی كانوونی دووەمی 2026، ڕێگای هاتووچۆ و گەشتکردن لە سنووری دەروازەکە کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ دەکرێتەوە. بەڵام بەهۆی ناهەمواری ڕێگاوبانەکان و هاتنی بەفری بەردەوام، گەشتیار گەر زۆر نەچار نەبێت با ئەمڕۆ لە دەروازەکەمانەوە گەشت نەکات.

ئەوەشی خستۆتەروو:” ئاستەنگی زۆر لە ڕێگاکانی هاتووچۆی دیووی تورکیا هەیە و ڕێگایان لە بەفر پاک نەکراونەتەوە، بەمەش ڕەنگە گەشتیار دوای ئەوەی لە دیووی زێتەوە دەرباز دەبێت، لە دیووی دەرەجیک تووشی زەحمەتیەکی زۆر ببێتەوە.

هەروەها دەشڵێ:” دووبارە داوامان ئەوەیە، کەسێک زۆر زۆر نەچار نەبێت با ئەمڕۆ لە کاتژمێر یەکەوە ڕێگای سەفەر نەگرێتەبەر.

شایانی باسە، بەهۆی ئەو شەپۆڵەی بەفربارینەوە ئەمە ماوەیەکە، سەرەڕای کارکردنی بەردەوامی تیمەکانی بەفر ڕاماڵین، هەندێک جار هاووڵاتیان ڕووبەڕووی گرفتی هاتووچۆ دەبنەوە.

Back to top button