یاریزانێكی موسلمان به‌شمشێر به‌رگری له ئه‌مریكا ده‌كات
كچه موسڵمانێكی به‌ره‌گه‌ز ئه‌فریقی، ده‌بێته سه‌رده‌سته‌ی شمشێربازی ئه‌مه‌ریكی له ئۆلۆمپیادی ریۆ 2016.
له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانی بۆ بی بی سی ده‌ڵێت: خۆشحاڵم به‌م ده‌رفه‌ته تاوه‌کو ئه‌و لێکتێنه‌گه‌شتن و وێنا خراپه‌ی له‌سه‌ر ئافره‌تی موسڵمان هه‌یه نه‌یهێڵم. ده‌مه‌وێت نیشانی جیهانی بده‌م نه‌ک ته‌نها ده‌توانین له ئۆڵه‌مپیاد به‌شداری بکه‌ین، به‌ڵکو له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریکادا که یه‌کێکه له به‌هێزترین هه‌ڵبژارده‌کانی جیهان.
ئیبتیهاج له پله‌ی هه‌شته‌می شمشێربازانی جیهاندایه بۆ ئافره‌تان و له پله‌ی دووهه‌می ئه‌مریکایه . ساڵی ٢٠١٤ مه‌دالیای ئاڵتوونی شمشێربازی جیهانی به‌ده‌ستهێنا. ناوبراو بۆ ٢٠١٦ یه‌کێک بوو له ١٠٠ که‌سایه‌تییه کاریگه‌ره‌که‌ی گۆڤاری تایمز.
بۆیه‌كه‌مین جاره كچه موسڵمانێك به جلی حیجاب و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریكا، به‌شداری له پاڵهوانیهتێكی جیهانی گه‌وره بكات.