
وهجبهى دووهمى داعشهكان بۆ عێراق دهگوازرێنهوه
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەمڕۆ هەینی 23ى 1ى 2026، وهجبهى دووەمی چەکدارانی دا.عش دەگەنە عێراق، هەروەها ئاشكرا كراوه کە بەسەر سێ گرتووخانهدا، دابەش دەکرێن.
سەرچاوەکان بۆ ژمارەیەک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ڕایانگەیاند کە “وهجبهى دووەمی زیندانیانی تیر.ۆریستانی دا.عش، ئەمڕۆ هەینی لە ڕێگەی کۆپتەری ئەمریکییەوە، لە سووریاوە دەگەنە عێراق”.
ڕوونیشیان کردەوە کە “دابەشکردنی زیندانیانی دا.عش لە گرتووخانهى سوسە لە سلێمانی و گرتووخانهى حووت لە ناسریە و گرتووخانهى کڕۆپەر لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، دەبێت”.
پیت هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمریکاش ڕایگەیاند:” دا*عشە دەستگیرکراوەکان بەشێوەیەکی کاتی لە عێراق دەمێننەوە
هێگسێت جەختی لەوە کردەوە، عێراق ئەرکی سەرشانی خۆی بە تەواوی جێبەجێ دەکات، بوونی تیر*ۆریستەکانی عێراقی نین لەناو خاکی عێراقدا، کاتی دەبێت و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چاوەڕوانە وڵاتانی جیهان هاووڵاتییە تیر*ۆریستەکانی خۆیان لەو بنکانە وەربگرنەوە و بیانگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانیان، بۆ ئەوەی ڕووبەڕووبووی دادگایان بکەنەوە.