
خزمەتگوزاری سزاکانی هاتووچۆ بە ئەلیکترۆنی کرا
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی خزمەتگوزارییەکانی، خزمەتگوزاری بینینی سزاکانی هاتووچۆی سەر ئۆتۆمبێلەکەت لە ئەپڵیکەیشنی KRDPass ببینە.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند :” وەکو هەنگاوی یەکەم هەموو ئۆتۆمبێلەکانی تابلۆ هەولێر (کۆدی 22) و سزاکانی خرایە سەر ئەپڵیکەیشنی فەرمی حکومەت KRDPass ، کە لە لایەن فەرمانگەی تەکنۆلۆژیای زانیاری DIT پەرەپێدراوە، و تابلۆی هاتووچۆکانی دیکەی سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە لە ئایندەی نزیک زیاد دەکرێن.
دەشڵێ:” هاووڵاتی سەرەتا پێویستە وەشانی نوێی ئەپڵیکەیشنی ناوبراو دابەزێنێ (ئەپدەیت بکات) و پاشان لە بەشی خزمەتگوزاری بژاردەی ئۆتۆمبێلەکانم زیاد دەبێت. لەو بەشە داتاکانی ئۆتۆمبێلەکەت زیاد بکە و هەر سەرپێچییەکی هاتووچۆ بکەیت لەو بەشە زیاد دەکرێت.
ئامانجی سەرەکی ئەم خزمەتگوزارییە ئەوەیە کە شوفێر سزاکانی خۆی ببینی و خۆی لە سەرپێچی زیاتر بپارێزێ لە پێناوی سەلامەتی گیانی و خۆپاراستن لە سزای دارایی، لە ئایندەدا شوفێر دەتوانێت هەر لەو رێگایەوە سزا داراییەکان بە ئەلیکترۆنی پاکتاو بکات.