سەرۆک بارزانی: پێشوازی لە بەربژێركردنی نووری مالكی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكەین

لە پەیامێکدا سەرۆک بارزانی، پێشوازی لە بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات بۆ دیاریکردنی نووری مالکی وەک بەربژێری پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق و پشتیوانی خۆی بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەکە و چارەسەرکردنی کێشەکان دەردەبڕێت.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی :

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

پێشوازی لە بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی دەكەین بۆ دیاریكردنی بەڕێز نوری مالكی وەك بەربژێریان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق، بەو بۆنەیە پیرۆزبایی لە بەڕێز نووری مالكی دەكەین و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین و لە چارەسەركردنی كێشە و گرفت و كێشەكان و نەهێشتنی كۆسپ و ئالنگارییەكانی وڵاتدا پشتیوانی دەبین.

مسعود بارزانی

24ی کانوونی دووەمی 2026

Back to top button