
لە کەرکووک کوردێک لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە و عەرەبێک لە شوێنەكەی دادەنرێت
بە فەرمانی سەرۆكی زانكۆی كەركووک، دكتۆر ئالان عەدنان سابیر، ڕاگری كۆلێژی پزیشكیی زانكۆی كەركووک بە نووسراوی فەرمی دوور دەخرێتەوە و لە شوێنەكەشی یاریدەدەری ڕاگر، كە عەرەبێک بووە، وەک ڕاگری كۆلێژی پزیشكیی زانكۆی كەركووک دادەنرێت.
ئەمەش لە کاتیکدایە، کە پۆستی سەرۆکی زانکۆی کەرکووک پشکی کوردە و لە دوای 16ـی ئۆکتوبەرەوە لە لایەن عومڕان جەمال کە لە پێكهاتەی تورکمانە ئەو پۆستە داگیر کراوە.
