بزانە پارتی بۆچی پەرلەمان كارا ناكاتەوە

خواكوڕك 

عەلی عەونی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دەلێت ئەگەر پەرلەمانیش كارا بكرێتەوە و یوسف محەمەدیش بگەرێتەوە، گۆڕان دەنگ بە سەربەخۆی و رفراندۆنی كوردستان نادات، دەلێت  ئەو شەڕەی ئێستا بزووتنەوی گۆڕان دەیکات بۆ شاردنەوەی نەویستنی سەربەخۆییە و ئەگەر پەرلەمانیش کارا بکرێتەوە، گۆڕان دەنگ بە سەربەخۆیی کوردستان نادات”.

هەروەها عەلی عەونی دەشلێت ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان شەڕێک دەکات کە پێویست ناکات ئەو شەڕە بکات، دەیەوێت لەو ڕێگایەوە لەسەر بنەمای نەویستنی سەربەخۆیی کوردستان بەردەوام بێت و خۆشەویستی و مەیلی خۆیان بۆ عێراق بشارنەوە، دڵنیام ئەگەر پەرلەمانیش کارابکرێتەوە، ئەوا لەمپەر دەخەنە پێش سەربەخۆیی و دەنگی پێ نادەن، تەنیا خەڵک سەرقاڵَ دەکەن، ئەوان تەنیا کار لەسەر نائومێدکردنی ھاووڵاتییانی کوردستان دەکەن”.

عەلی عەونی هەروەها ئەوەش ئاشكرا دەكات و دەلێت  پێشتر بزووتنەوەی گۆڕان قسەی لەسەر ئەوەبوو کە شتەکان بە کەسی کراون، بەڵام ئێستا خۆی ھەموو شتێک و چارەنووسی میللەتێکی بە گەڕانەوەی یوسف محەمەدەوە بەستووەتەوە، بەڵام چارەنووسی میللەتێک گرنگترە. گوتیشی: “ھەموو ئەو وڵاتانەی سەربەخۆییان ڕاگەیاندووە، چاوەڕوانی پەرلەمان نەبوون، بەڵکو پەرلەمان دوای دروستبوونی دەوڵەت بایەخی ھەبووە لەلایان. ئەوەی تا ئێستا ڕێگر بووە لە پێش سەربەخۆیی کوردستان، نەبوونی پەرلەمان و کاراکردنەوەی پەرلەمان نەبووە، بەڵکو ئەوان بە قسەی چوار عەرەبی شۆڤێنی دەستبەرداری ھەموو شتێک دەبن“.

 

Back to top button