
پۆستە باڵاکە بۆ پارتی یەکلاکرایەوە
ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ، دەنگ لەسەر کاندیدی کۆمەڵێک بەرپرسی ئیداری درا، غەزوان داودی لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە جێگری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا.”
ئێریڤان مەھدی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە پشکی پارتی ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا کۆبووەوە و دەنگی لەسەر کۆمەڵێک بەرپرسی تازە بۆ پارێزگا، قەزا و ناحیەکانی سنووری پارێزگای مووسڵ دا، لەوانە جێگری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا بوو، کە غەزوان داودی لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە جێگری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا .
گوتیشی، ” هەرسێ پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی باشیک، قەحتانیە و قەیرەوانیش بۆ کاندیدانی پارتی بوو.”