
ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنی مەزڵووم عەبدی و حکومەتی دیمەشق ڕاگەیاندرا
بە چاودێری ئەمریکا و فەرەنسا لێكتێگەیشتنی نوێ لە بارەی حەسەكە و كۆبانێ و ناوچەكانی دیكە لەنێوان هەسەدە و حكومەتی دیمەشق دروست بووە
سەرچاوەیەك لەسووریا بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندووە، كۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) و حكومەتی دیمەشق كۆتایی هاتووە، لەكۆبوونەوەكەدا، لێكتێگەیشتنی نوێ دروست بووە بۆ وەستانی شەڕ و و بڵاوەپێكردنی ئاسایشی ناوخۆ لە خەڵكی ناوچەكە لە حەسەكە و قامشلۆ و ناوچەكانی دیكە.
بەگوتەی سەرچاوەكان، رێكاری نوێ لەبارەی حەسەكە و كۆبانێ دەگیرێتە بەر و لەماوەیەكی نزیكدا رادەگەیەنرێت، لێكتێگەیشتن و رێككەوتنەكانیش بە چاودێری ئەمریكا و فەرەنسا دەبێت.