
دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر مالیکی ببێتەوە بە سەرۆکوەزیران یارمەتی عێراق نادەین
سەرۆکی ئەمریکا دژایەتی خۆی بۆ بەربژێرکردنی مالیکی ڕاگەیاند و دەڵێ:” عێراق بە دانانەوەی مالیکی کارێکی هەڵە دەکات و ئەگەر مالیکی ببێتەوە بە سەرۆکوەزیران، یارمەتی عێراق نادەین.
دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: بیستوومە وڵاتی مەزنی عێراق خەریکە بڕیارێکی زۆر خراپ دەدات بە هێنانەوەی نووری مالیکی وەک سەرۆکوەزیران.
دەشڵێت:” دوایین جار کە مالیکی لە دەسەڵاتدا بوو، وڵاتەکە نقوومی هەژاری و پشێوییەکی تەواوەتی بوو. نابێت ڕێگە بدەین ئەمە دووبارە ببێتەوە.
زیاتر گوتی:” بەهۆی سیاسەت و ئایدۆلۆژیا شێتانەکانییەوە، ئەگەر هەڵبژێردرێتەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چیتر هاوکاریی عێراق ناکات و، ئەگەر ئێمەش لەوێ نەبین بۆ یارمەتیدان، عێراق هیچ چانسێکی بۆ سەرکەوتن، خۆشگوزەرانی و ئازادی نابێت.
لە کۆتایدا ترەمپ دەشڵێ:” با عێراق دووبارە مەزن بکەینەوە!”