
بۆ مانگی ڕەمەزان بەشەخۆراکی هاووڵاتیان زیاد دەکرێت
وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایدەگەیێنێت:” بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان بۆ مانگی ڕەمەزان زیاد دەکەن .
لەمیا مووسەوی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای خۆراک لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی فیدراڵ بە نیازە بڕی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان زیاد بکات.
ئاماژەشیداوە، تاوتوێی پێشنیازێک دەکەن بۆ دابەشکردنی ئەو کەلوپەلانە لە رێگەی کۆمەڵە هاوبەشەکانەوە یان لە رێگەی ئەو هایپەرمارکێتانەوە، کە هەماهەنگیان لەگەڵ وەزارەتەکە هەیە، بۆ زیادکردنی بەشەخۆراک، بەڵام دابەشکردنی خۆراک تا دەرچوونی بڕیاری نوێ، وەک مانگەکانی پێشوو دابەش دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم زیادکردنە هەندێک بابەتی دیاریکراو دەگرێتەوە و تەنیا بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت، بەڵام دابەشکردنەکە پێش مانگی ڕەمەزان دەبێت.