
ئەڵمانیا بڕیاریدا ماوەی مانەوەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستاندا درێژ بکاتەوە
دوای ئەوەی بڕیاربوو ئەرکی مانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە کوردستان و عێراق سبەی کۆتایی بێت، پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیاریدا، ماوەی مانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستاندا تاکوو 31ـی کانوونی دووەمی ساڵی 2027 درێژ بکاتەوە.
بەگوێرەی پرۆژە یاسا پەسەندکراوەکە، ئەڵمانیا بڕی 109 ملیۆن یۆرۆ بۆ خەرجیی ساڵێکی مانەوەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق تەرخان دەکات.
پەرلەمانی ئەڵمانیا جەختیش لەوە دەکاتەوە، ئەرکی سەربازییان بریتییە لە ڕێگریی کردن لە سەرهەڵدانەوەی دا.عش.