
زانیارى نوێ له‌باره‌ى هاتنى مارك ساڤایا بۆ عێراق و داخستنى هه‌ژماره‌كه‌ى له ئێكس
ستیڤن نه‌بیل، رۆژنامه‌نووسی عێراقی كه نیشته‌جێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكایه، له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووك نووسیویه‌تى:
لەگەڵ مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە عێراق، قسەم کرد و له‌باره‌ى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌و ئه‌ركه‌ى پێی ڕاسپێردراوه وه‌ك نوێنه‌رى سه‌رۆكى ئه‌مریكا و دیار نه‌مانى هه‌ژماره‌كه‌ى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس ئاشكراى كرد، ڕێکاری کارگێڕیی ماوه ته‌واو بكرێن كه پەیوەستن بە باری فەرمی ئەو پۆستەى وه‌ریگرتووه، بۆ ماوەیەکی کاتییش هه‌ژماره‌كه‌ى لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێکس (X) له‌كارخستووه تا ئەو کاتەی ڕێکارە کارگێڕییە پێویستەکان تەواو دەبن.
هاوکات ماڵپەڕی “ئەلمۆنیتۆر” لە زاری مارک ساڤایا رایگەیاندووە، هەڵمەتێکی زانیاری ناڕاست هەیە كە پێدەچێت بە ئەنقەست لەلایەن تۆڕەکانی میلیشــ.یا هاوپەیمانەكانی ئێرانەوە ئەنجامبدرێت و پۆستێكی ساختەیان لە سەكۆی “تروس سۆشیال” بڵاوكردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێشتا سەرقاڵی تەواوكردنی رێکارە کارگێڕییە پێویستەکانە، کە بڕیارە بەم نزیکانە یەکلایی بکرێتەوە.