ئه‌و ده‌وڵه‌ته پشتگیری له سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كات
خواكوڕك
ووڵاتی كه‌نه‌دا پشتگیری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كات له هه‌ر كات و ساتێك‌دا بێت، چونكه ئه‌وه خه‌ونێكی له مێژینه‌ی گه‌لی كورده و قوربانی زۆریان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌خشیوه.
لە وتارێکدا (مایکڵ پێترۆ) نووسەر و رۆژنامەنووسی کەنەدی کە لە ماڵپەڕی (opencanada) بلاویكردۆته‌وه رایگەیاندوە” سەربەخۆیی خەونێکی لەمێژینەی کوردەکانە، کە گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتن لە جیھاندا و ژمارەیان 30 بۆ 40 ملیۆن کەس دەبێت،هه‌روه‌ها سەرکەوتنی پێشمەرگە لە شەڕی دژی دەوڵەتی تیرۆریستیی داعش کردووە و بە ”کاریگەرترین“ هێزی زەمینیی دژ بەو دەوڵەتە تیرۆریستییە پێناسەی دەکات، لە کاتێکدا ئەو دەوڵەتە تیرۆریستییە نزیکەی نیوەی خاکی عێراقی داگیر کرد و سوپای عێراق تێکشکا، به‌ڵام پێشمه‌رگه رووبه‌ڕووی بووه‌یه‌وه تیكیشكاند.
پێترۆ زیاتر نوسیویه‌تی” هەرچەندە سەربەخۆیی لای گەلی کوردستان تاکە رێگایە بۆ سەقامگیری و کاری بۆ دەکەن، بەڵام هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان لە میانی شەڕی دژی داعش، ”ئەو خەونەی کوردەکانی زیاتر لە راستی نزیک کردەوە.
مایکڵ پێترۆ باس له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی ده‌كات كه چۆن هه‌ول بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌دات و ده‌نوسێت” خەباتی (مەسعود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی گرنگ و پڕ بایه‌خه، کە لە شاری مەهاباد لە ”کۆماری کەمتەمەنی کوردستان“ لە دایک بووە، رایگەیاندووە، بارزانی پێیوایە هیچ کەس و دەوڵەتێک مافی سەربەخۆیی بە گەلی کوردستان نادات و ”خەونی بارزانیش دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردستانە.
ئەو نووسەرە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه” بەهۆی هاوپەیمانیی نزیکی کەنەدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان، گەلی کوردستان هەر بڕیارێک بدات ئەو وڵاتە پشتگیریی دەکات، ”هەرشتێک لە هەرێمی کوردستان بێتە پێشەوە، کەنەدا قبوڵی دەکات“.
پێترۆ باس له هەڵوێستی (تۆم کیمیک) پەرلەمانتاری کەنەدا و سەرۆکی کۆمەڵەی هاوڕێیانی کورد لە پەرلەمانی کەنەدا کردووە و رایگەیاندوه” كه هه‌موو لایه‌ك پشتگیری سه‌ربه‌خۆی و ریفراندۆمی كوردستان ده‌كات، كۆمه‌ڵه‌كه‌ش ئیستا له په‌ره‌سه‌ندنه و پشتگیری ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن له كوردستان.