ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم كارێكی قیزه‌وه‌نی داعش ئاشكرا ده‌كات

 

 

خواكوڕك

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دوێنێ هه‌ینی له‌ دوو تویتدا له‌ تویته‌ری‌ تایبه‌ت به‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند:چه‌كدارانی داعش 140 هاوڵاتی مه‌ده‌نییان كۆمه‌ڵكوژ كردووه‌ كه‌ ویستوویانه‌ له‌ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌ عیراقییه‌كان له‌ موسڵ هه‌ڵبێن”.

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ له‌ تویتی دووه‌مدا ئه‌وه‌ی باسكردوه‌”به‌پێی به‌شی دژه‌ تیرۆری ئێمه‌، رۆژانی دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ داعش 140 هاوڵاتی كۆمه‌ڵكوژ كردووه‌ كه‌به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌ عیراقییه‌كان هه‌ڵهاتوون، هه‌روه‌ها داعش هه‌ندێك له‌ ته‌رمه‌كانی‌ به‌ ستونه‌كانی كاره‌بای گه‌ڕه‌كه‌كانی ئیسلاح زیرای و تاناك-دا هه‌ڵواسیوه‌و هه‌ندێكی تریان براون بۆ هێڵه‌ نزیكه‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ.

 

 

 

Back to top button