
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم دەکات
رۆژی دووشەممە، 2ی شوباتی 2026 لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز موسەننا سامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە بە گشتی تاوتوێ کران، هەروەها باس لە دوا هەنگاوەکانی پرۆسەی سیاسی لە عێراق بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ کرا.