
دۆناڵد ترەمپ بۆ ئێران : نەگەینە رێككەوتن شتی زۆر خراپ روودەدات
سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا دەڵێ، واشنتۆن لەگەڵ تاران دانوستان دەکات، نەگەینە رێككەوتن شتی زۆر خراپ روودەدات. سەرۆکی ئێرانیش دەڵێ :” وەزیری دەرەوەم بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ڕاسپاردووە .
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی گوتی: ئێمە ئێستا لەگەڵ ئێران قسە دەکەین، ئەگەر بتوانین بگەینە چارەسەر ئەوە زۆر نایاب دەبێت. ئەگەر نەتوانین، ئەوا بە ئەگەرێکی زۆرەوە شتگەلێکی خراپ لەوێ روودەدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا کەشتیەكانمان بەرەو ئێران دەچن، کەشتی گەورە، گەورەترین و باشترین، گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەکەین و دەبینین كارەكان چۆن دەڕوات.
لای خۆشیەوە مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، دانوستانیان لەگەڵ ئەمریکا لەسەر داواکاری وڵاتانی دۆستە و بۆ ئەم ئەرکەش عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانم ڕاسپاردووە.