
ئاسایشی هەولێر بکوژانی هاووڵاتییەکی ڕۆژئاوای کوردستانی دەستگیر کرد
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتباری ڕاگەیاند کە دەستیان هەبووە لە کو*شتنی “زاوا”کەیان بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە (22ی شوباتی 2026)، ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، دوای بەدواداچوونی ورد، توانراوە پێنج کەس دەستگیر بکرێن کە تۆمەتبارن بە کو*شتنی (محەمەد عەلی ڕەمۆ)، هاووڵاتییەکی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان، کە لە ڕێکەوتی 22ی تشرینی یەکەمی 2024 لە گەڕەکی مامزاوەی هەولێر کوژرابوو.
بەپێی زانیارییەکانی ئاسایش، کوشتنەکە بە “پلان بۆ داڕێژراو” بووە و تۆمەتبارەکان پێکهاتوون لە سێ کەس لە ماڵی خەزوورانی قوربانییەکە و دوو کەسیش کە دەبنە برا و برازای قوربانییەکە.
ئاسایشی هەولێر ڕوونی کردووەتەوە کە تۆمەتبارەکان لە 7ی شوباتی ئەمساڵ دەستگیرکراون و بەپێی فەرمانی دادوەر ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.