مەسرور بارزانی پڕۆژەی دووسایدی هەولێر-گۆمەسپان دەکاتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێورەسمێکی تایبەتدا، پڕۆژەی دوو سایدی هەولێر -گۆمەسپان دەکاتەوە.

ڕێگای دووسایدی هەولێر بۆ گۆمەسپان یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی 9ـەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای کەمتر لە ساڵێک، کارەکانی دروستکردنی بەرێژەی 100% تەواو کرا.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پلانی پەرەپێدانی ڕێگاوبانە نێودەوڵەتی و ستراتیژییەکان، پڕۆژەی دووسایدکردنی ئەم ڕێگایەی گرتە ئەستۆ. تەواوبوونی ئەم قۆناغە هاوکاتە لەگەڵ پەرەپێدانی بەنداوی گۆمەسپان، کە ناوچەکە دەگۆڕێت بۆ یەکێک لە گەورەترین ناوچەی گەشتیاری لە پارێزگای هەولێردا.

Back to top button