
دوای جەژن هەولێر دەبێتە خاوەن دووسایدێکی تر
بڕیارە دوای جەژنی ڕەمەزان، ڕێگەی نێوان بەستۆرە و گۆمەسپان کە بە ڕێگەی هەنارە ناسراوە و ئێستا ڕێگەیەکی ناخۆش و پڕ تاسەیە، بکرێتە ڕێگەیەکی کوالێتیی بەرز و دووساید.
ئەمیر عەبدولخالق ئەحمەد، بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی ڕێگاوبانی کۆمپانیای هێمن گرووپ ڕایگەیاند: دوای جەژنی ڕەمەزان، دەست بە کارەکانی پڕۆژەی دووسایدی بەستۆرە-گۆمەسپان دەکەین کە درێژییەکەی نزیکەی 16 کیلۆمەترە. پانیی هەر سایدێک 11 مەترە و لە دوو ڕێڕەو لەگەڵ ڕێڕەوێکی فریاگوزاری بۆ هەر ئاراستەیەک پێک دێت.
وتیشی:” ئێستا پڕۆژەکە لە قۆناغی نەخشەسازیدایە و لە ماوەی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت.