
18 ڕۆژ پشوو ڕاگەیاندرا
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، بە نووسراوی فەرمی بۆ ئەو قوتابییانەی لە دەرەوەی كوردستان دەخوێنن، 18 ڕۆژ وەكوو پشووی فەرمیی خوێندن بۆیان هەیە بگەڕێنەوە، ئەوەش بۆ بەشداریكردنی قوتابییانە لە جەژنەكانی ڕەمەزان و نەورۆزە.
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: “بڕیار درا لە 10ـی 3ـی 2026 تاوەكوو 28ـی 3ـی 2026، ئەو قوتابییانەی هەرێمى کوردستان کە لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، بگەرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.”
گوتیشی: “ئەو ماوەیەى کە دەگەرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان کە ماوەی (18) رۆژە بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت و دواتر کێشەى یەکسانکردنى بڕوانامەیان بۆ دروست نابێت.”