مەسرور بارزانی دەسەڵاتەکانی فەرماندەیی دەڤەرەکانی واژۆ کرد

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر دەسەڵاتی (کارگێڕی، دارایی، یاسایی و پەیوەندییەکان)ی فەرماندەی فەرماندەیی دەڤەرەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: “لە چوارچێوەی هەوڵەکانی چاکسازی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە کارنامەی کابینەی نۆ بووە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، واژۆی لەسەر دەسەڵاتی (کارگێڕی، دارایی، یاسایی و پەیوەندییەکان)ی فەرماندەی فەرماندەیی دەڤەرەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.”

ئاماژەی بەوەشداوە: “کە ئەمە خواستێکی هاوپەیمانان و پێکهاتەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕێککەوتنی ستراتیژی بوو بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە لەم پڕۆسەیەدا هەوڵی زۆرییان داوەو کارییان بۆیکردووە.”

راشیگەیاندووە: “سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پاڵپشتی بەردەوامی ئەوەی کردووە کە هەرێمی کوردستان خاوەنی یەک هێزی پێشمەرگەی یەکگرتووبێت، لەم پێناوەشدا هەوڵ و پاڵپشتی بەردەوامی هەبووە، ئەم بڕیارەی ئەمڕۆش واژۆ کرا لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەدایە.”

Back to top button