دكتۆر جەلال تۆفیق زانای گەورەی كورد كۆچی دوایی كرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە، د. جەلال تۆفیق زانای گەورەی كورد لە ئەمریكا كۆچی دوایی كرد.

ئەو زانا گەورەی کورد لە كۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆتۆڕز خاوەن چەندین خەڵاتی جیهانییە، یەكەم كەس بووە پاتری كارەبایی بۆ ئۆتۆمبێل دروستكردووە كە دواتر بوو بە شۆڕشێكی زانستی گەورە بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی و هایبرێد، هەروەها خاوەن چەندین داهێنانی زانستیی دیكەیە لە بوارەكانی ئاسانسۆر و تەلەفۆندا.

ئەو زانایە خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لە سلێمانی و هەولێر و كەركوك تەواو كردووە، ساڵی 1945 حكومەتی پاشایەتی عێراق بۆ خوێندنی زانکۆ ناردوویەتی بۆ لەندەن، ماستەر و دكتۆرای لە زانكۆی كالیفۆرنیای ئەمریکا تەواو كردووە.

لە بواری ئاسانسۆر (مەسعەد) و تەلەفۆنات و زۆر زانستی تر چەندین داهێنانی پێشكەش بە مرۆڤایەتیی كردووە.

Back to top button