كۆتله‌كه‌ی مالیكی دژی ماده‌ی 140 ده‌وه‌ستنه‌وه‌

خواكوڕك

په‌رله‌مانتارێكی عێراقی له‌ كوتله‌ی دەوڵەتی یاسا هێرش دەكاتە سەر ڕێكەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر ماددەی 140 و پێی وایە پشت بە ماددەیەكی دەستوری بەستراوە كە كاتی بەسەر چووە، جێ به‌جێ ناكرێت.
(محمد سەیهود) پەرلەمانتاری عێراقی شیعه‌ له‌ لیستی دەولەتی یاسا لە ڕاگەیەندراوێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاندوه‌” لە بنەڕەتدا ڕێكەوتنی ئەم دواییەی نێوان شاندی كوردی و هێزە عێراقیەكان ، نایاساییە و پشت بە ماددەیەكی بەسەرچووی دەستور بەستراوە، لای ئیمه‌ ئه‌و ماده‌یه‌ به‌سه‌ر چووه‌ و بوونی نه‌ماوه‌.

ئه‌م ووتانه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی سه‌ر به‌نوری مالیكی له‌ كاتێكدا دێت” كه‌ شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو سه‌ردانی به‌غدای كرد به‌ مه‌به‌ستی پرسی ریفراندۆم و ناوچه كێشه‌ له‌سه‌ره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان،له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق (حه‌یده‌ر عه‌بادی) كۆبونه‌وه‌، عه‌بادیش به‌ڵێنی دا كه‌ ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق جێ به‌جێ بكرێت و كاری بۆ بكرێت.

 

Back to top button