
ئاسایشی هەولێر: هەر کەناڵێکی راگەیاندن بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکە نەکات خۆی بەرپرسیار دەبێت
لە ڕاگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر کە بۆ کەناڵ و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاویکردۆتەوە ڕایگەیاندووە،” لە پێناو پاراستنی ئاسایش و ڕێکخستنی کارەکانی تیمە تایبەتمەندەکان لە شوێنی ڕووداوەکان، پێویستە سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکە بکەن و لە ڕووماڵکردنی شوێنی ڕووداوەکان خۆیان بپارێزن، چونکە دەبێتە هۆکاری گردبوونەوەی هاووڵاتییان و دروست بوونی جەنجاڵی و ڕێگر دەبن لە بەردەم کاری تیمەکانمان لە شوێنی ڕووداو.
ئاسایشی هەولێر دەشڵێت:” هەر کەناڵێکی ڕاگەیاندن پابەند نەبێت خۆی بەرپرسیار دەبێت.