
ئومێد خۆشناو: حکومەتی عێراق لە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان بەرپرسیارە
پارێزگاری ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوەو لە ڕاگەیاندراوەکە دەڵێ، چەند ڕۆژێکە شاری هەولێر ڕووبەڕووی زنجیرەیەک پەلاماری تیرۆریستیی گرووپە یاساشکێنەکان بووەتەوە، حکومەتی عێراقی لەو پرسە ھەستیارە بەرپرسیارەو پێویستە لە زووترین کات ھەڵوێستی کردارەکی وەربگرێ.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی پارێزگاری ھەولێر:
زۆر بە داخەوە ماوەی چەند رۆژێکە ھەولێر لە لایەن گروپە لە یاسا دەرچووەکان کراوەتە ئامانجی تیرۆرستان، لە کاتێکدا ھەولێر بەشێک نەبووە لە ململانێەکان و ھەرێمی کوردستان لە سەنگەری ئاشتی و لە ھەوڵی ئاشتیخوازانە دابووە لە تەواوی ناوچەکە، کەچی گروپە یاسا شکێنەکان لە پەلاماری تیر.ۆرستی خۆیان بەردەوامن و ئەوەی ئەمشەویش ڕوویدا لە نزیک سکای تاوەر، کە شوێنی نیشتەجێبوونی ھاووڵاتیانی سڤیلە، ڕووی ڕاستەقینەی تیر.ۆرستانی نیشاندا، بۆیە ئەوە دووپات دەکەینەوە کە حکومەتی عێراقی لەو پرسە ھەستیارە بەرپرسیارەو پێویستە لە زوترین کات ھەڵوێستی کردارەکی وەربگرێ.
ھاوکات بەتوندی ئیدانەی ئەو کارە چەپەڵ و تیر.ۆرستیانە دەکەین کە ھاووڵاتیانی سڤیل بکرێنە ئامانج، حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش لە بەرزترین ئاستی بەرپرسیاریەتی پارێزگاری لە خاک و خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەکات و ڕووبەڕووی خراپەکارن و تیر.ۆرستان دەوستێتەوە.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری ھەولێر