
سەرۆکی حکومەت و سەرۆک وەزیرانی کوەیت گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ناوچەکە دەکەن
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 3/7، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی کوەیت شێخ ئەحمەد عەبدوڵلا ئەلسەباح، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی گشتیی ناوچەکە و بە تایبەت دەوڵەتی کوەیت و عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکان کرد و هەردوولا نیگەرانی قووڵی خۆیان لە پەرەسەندنی هێرش و شەڕ و گرژییەکان دەربڕی.
هەروەها جەختیان لە پێویستیی بەهێزکردنی هاوکاری و هاوئاهەنگیی دوولایەنە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.