
شەقڵاوە؛ زەوی بەسەر 2585 فەرمانبەردا دابەش کرا
لە بەردەوامی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا لە قەزای شەقڵاوە، قۆناغێکی دیکەی دابەشکردنی زەوی بەڕێوەچوو.
پرۆسەکە بە شێوەی تیروپشک ئەنجامدرا و تێیدا 2585 فەرمانبەری سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی شەقڵاوە سوودمەند بوون. دابەشکردنی زەوییەکان فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی، هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشی گرتەوە.
دەزگای میدیایی “خواکوڕک” وەک خزمەتگوزارییەک بۆ خوێنەرانی، لیستی ناوی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە بڵاو دەکاتەوە کە لە تیروپشکەکەی ئەمڕۆدا زەوییان بۆ دەرچووە.
