ئەسەد بۆ ژێر زەوی

خواكوڕك 
لە ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی تایمز ئاماژەی بە بارودۆخی ژیانی لەمەو دوای ئەسەد کردوە کە ئیتر ناتوانێت لەسەر زەوی بە ئارامی هاتوچۆ بکات و دەبێت لە ژێر زەویدا خۆی و خانەوادەکەی خۆیان بشارنەوە.
لەو ڕاپۆرتەدا ئەوە خراوەتە ڕوو کە ڕاوێژکارانی ئەسەد داوایان لێ کردووە لە مەترسی هێرشە موشەکیەکانی ئەمریکا خۆی بپارێزێت و بۆ ئەوەش تەنها ڕێگە مانەوەیە لەژیر زەویدا،جگە لەوەش چیتر ئەسەد نابێت ئامێری پەیوەندی کردن بەکارپهێنێت تا لەو ڕێیەوە بە دەردی ئوسامە بن لادن نەچێت.
دوای هێرشە تۆکمەو جەرگ بڕەکانی ئەمریکابۆ سەر بنکەی ئاسمانی شوعەیران چاودێرانی سیاسی ئەوەیان خستەڕوو کە ئەو هێرشانە زیاد لە ئامانجێکی هەیە و ئەکرێت لە ئایندە ئەو کاریگەریانە له ناوخۆو دەرەوەدا ببینین”.

س:عربی 24

Back to top button