
سیپان شێروانی بۆ عەلی حەمەساڵح: ئێوە تەنیا “یاریپێکراون” و ئاستی ئەوەتان نییە پارتی وەڵامتان بداتەوە!
سیپان شێروانی، پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وەڵامێکی توندی عەلی حەمەساڵح دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت: “کاسبی عەلی حەمەساڵح تەنیا لە هێرشکردنە سەر پارتیدایە بۆ ئەوەی خۆی بکاتە شتێک.”
شێروانی پەردە لەسەر شکستی پڕۆژەکەی (د. ڕێبوار) لادەبات و دەڵێت: “پێیان وتن ئەرکتان کۆتایی هات و یارییەکەتان پێ کرا، لە کۆتاییشدا هەر کاندیدی پارتی بووە جێگری سەرۆک.” دەشڵێت: “تا یەک پارتی مابێت، ساحەی کوردایەتی بۆ ئێوە چۆڵ ناکەین.”
دەقی وەڵامەکەی سیپان شێروانی بۆ عەلی حەمەساڵح:
عەلی حەمە سالح باش دەزانێت كە پارتی وەڵامی ئەو ناداتەوە چونكە خۆشی دەزانیت نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی پارتی وەڵامی بداتەوە، وە هەروەها پارتیش دەزانێت كە كاسبی عەلی لەوەدایە كە بەهێرشكردنە سەر پارتی ئەیەوێت خۆی بكاتە شتێك.
بەڵام لەسەر قسەكانی عەلی دوو سێ سەرنجێكی ورد دەخەمەروو:
– كا علی د. ڕێبوارەكەت كە گروپێكی چەكداری نایاسایی یارییەكیان پێ لەدژی پارتی كرد و دواتریش پێیان وت ( ریبوار مهمتك انتهت) یاریكەیەش هەر ئەوە بوو د. شاخەوانی تۆقێنەریان نەبێتەوە جێگری سەرۆك،وە لە كۆتاییشدا هەر كاندیدی پارتی بووە جێگری سەرۆك پەرلەمان، ئێوە ئەگەر تەنیا یاری پێكراو نین ئەی بۆچی د.ڕێبوارەكەت نەبوو بە جێگری سەرۆك؟! جا باش بزانە پارتی نەك یاری پێكراو نییە بەڵكو یاری پێكەرەكانیشتیان جورئەتی ئەوەیان نەبوو تا كۆتاتی دژی پارتی بوەستنەوە! .
– پارتی لەیەكەم ڕۆژەوە لەپێناو كۆمەلە ئامانجێكی دیاریكراو دامەزراوە نەك دژی لایەنێك ئەمرۆش كەلە بەغداین وەك خۆمان و نوێنەری خۆمان و لەپێناو ئامانجی گەلەكەما لەوێین، كاتێك لەگەل حەشد یان هەر هێزێك دانووستان دەكەین وەك پێكهاتە و لایەن ئێمە تەرەفێكین.
– بەڵام ئێوە كە لە دژی پارتی و ئامانجەكەی دروستكراون، بە گوفتار لەگەڵ كورد و بەكردار بەشێك لە ڕۆئیایی دژە كوردەكانن حەتمەن خەونیشتان ئەوە دەبێت كە پارتی لە بەغدا بكشێتەوە تا لە غیابی پارتی دەرفەتتان بۆ برەخسێت بە دڵی یاریپێكەرەكانتان یاری بە چارەنووسی كورد بكەن، بەڵام با دڵتان ئاونەخواتەوە تا یەك پارتی مابێت ساحەی كوردایەتی بۆ یەك كەس چۆل ناكات و ئێوە هەر رەقەم نین بەلام تا ئەژنۆ بە تەواوی یاری پێكەرە دژە كوردەكەتان دانەنێت و دەستور و مافە رەواكانی كورد نەچەسپێنێت وازناهێنێت.
لە كۆتایشدا دەلێم رەتکردنەوەی بەیاننامەی فراکسیونە کوردستانییەکان ”لە دژی هێرشەكانی سەر هەرێمی کوردستان ” لەلایەن فراكسیۆنەكەت لەبەغدا بۆ بڕیاری یاری پێكەرەكەتان لەبەغدا دەگەڕێتەوە و وا دیارە علی هەر ئاگای لێنییە بەلام دەرکەوت كە چۆن لەژێر هەژموونی بەرەی دژە كوردستانییەكانن بێ جیاوازی.
سیپان شێروانی
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
#پارتی #عەلی_حەمەساڵح #سیپان_شێروانی #بەغدا #کوردستان