سەرۆکی حکومەت و نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا هێرشەکانی سەر کوردستان و باڵیۆزخانەی ئەمەریکا شەرمەزار دەکەن

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 3/14 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە باڵیۆز تۆم باراک نێردەی تایبەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

هەردوولا هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدایان شەرمەزار کرد .

هەروەها جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە لە پەیوەندیی بەردەوامدا بن .

Back to top button