
لێخۆشبوونی 20٪ی پسوولەی کارەبا درێژ کرایەوە
پڕۆژەی ئەلیکترۆنیی (ئی-پسوولە) ڕایگەیاند:” ماوەی پاڵپشتیی 20٪ی حکومەت بۆ پسوولەی کارەبا تا 24ی ئەم مانگە درێژ کراوەتەوە.
هەر بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی پڕۆژەی ئی-پسوولە، ئەو هاووڵاتییانەی تا ئێستە پارەی پسوولەی کارەبایان نەداوە، دەتوانن لە ڕێگەی سەکۆکەوە تا ڕۆژی 24ی ئادار سوود لەو پاڵپشتی و لێخۆشبوونەی حكومەتی هەرێمی کوردستان وەربگرن کە بڕەکەی 20٪یە.