
ترەمپ نهێنییەکانی پشت جەنگی ئێران و ئەگەری جەنگی جیهانی ئاشکرا دەکات!
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە گرژییەکانی ناوچەکە ڕایگەیاند، ئەو هەنگاوانەی وڵاتەکەی دژی ئێران گرتوویەتیە بەر، ڕێگری لە هەڵگیرسانی جەنگێکی سێیەمی جیهانی کردووە.
ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە ئیدارەکەی لە هەوڵدایە و لە ماوەیەکی نزیکدا جەنگی ئێران یەکلایی دەکاتەوە و بە تەواوی کۆتایی پێ دەهێنێت
ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئێستادا ڕوون نییە کێ سەرکردایەتیی ڕاستەقینەی ئێران دەکات و بڕیارەکان لەو وڵاتەدا بە چ ئاراستەیەکدا دەڕۆن.
ترەمپ نیگەرانی خۆی لە هەڵوێستی وڵاتانی ئەوروپا دەربڕی و ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی واشنتن بۆ ماوەی 40 ساڵە پارێزگارییان لێ دەکات، بەڵام ئامادە نین لە پرسێکی وەک ئێراندا هاوکاری ئەمریکا بن.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ڕەخنەی توندی لە وڵاتانی ناو هاوپەیمانی ناتۆ گرت و وتی: “ترلیۆنان دۆلار بۆ ناتۆ خەرج دەکەین، کەچی لە کاتی پێویست و هەستیاردا هاوکاریمان ناکەن.”
#ئەمریکا #ئێران #ترەمپ #ناتۆ #هەواڵی_بەپەلە