فراکسیۆنی پارتی بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەمشەوی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕاگەیاند

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکی بەپەلەدا، هەڵوێستی فەرمی خۆی لەسەر کۆبوونەوەی ئەمشەوی پەرلەمان ڕاگەیاند:

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر شێوازی ڕێکخستنی کۆبوونەوەی ئەمشەوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەربڕی و بایکۆتی دانیشتنەکەی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: “بەهۆی ئەوەی خشتەی کارەکانی کۆبوونەوەکە بەبێ ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەن دانراوە، ئەمە بە پێشێلکردنی ڕوونی ماددەکانی (٩) و (٣٧)ی پەیڕەوی ناوخۆ دەزانین.”

فراکسیۆنی پارتی جەختی کردووەتەوە کە ڕێوشوێنەکانی یاسادانان دەبێت بەپێی دەقە پەیڕەوییەکان بن، ئەگەر نا متمانە و شکۆی دامەزراوەکە دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە، هەر بۆیە داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن پابەندبونی خۆی بە یاسا و پەیڕەوەکان دوپات بکاتەوە.

Back to top button