ئەمریکا بەرزترین ئاستی هۆشداری لە عێراق ڕاگەیاند؛ “دەستبەجێ وڵات جێبهێڵن”

باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا، ڕاگەیاندراوێکی تووندی ئاڕاستەی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد و تێیدا جەختی لەوە کردەوە کە عێراق لە ئێستادا لەژێر “هێرشی بەرفراوان”ی میلیشـــ.ـــیا چەکدارەکاندایە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، هێرشەکان تەنها بەرژەوەندییە سەربازییەکانی نەگرتووەتەوە، بەڵکو فڕۆکەخانە، هۆتێل و شوێنە گشتییەکانیشی گرتووەتەوە. باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە توانای حکومەتی ئەمریکا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی باری لەناکاو “زۆر سنووردارە”.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، باڵیۆزخانەکە داوای لە هاووڵاتییانی ئەمریکی کردووە کە بەهۆی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان، تەنها پەنا بۆ دەروازە وشکانییەکان بەرن بۆ چوونە دەرەوە لە عێراق و گەشتکردن بۆ ئەم وڵاتە بۆ “ئاستی چوارەم” (قەدەغەی تەواوەتی) بەرزکراوەتەوە.

Back to top button