Jannah Theme License is not validated, Go to the theme options page to validate the license, You need a single license for each domain name.

سەرۆك بارزانی: لە خودای گەورە داواكارم ئەو جەژنە ئاشتیی و ئارامی بۆ ناوچەكەمان و گشت مرۆڤایەتی بەدی بهێنێت

سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و عێراق و كوردستان کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/3/2026، سەرۆك بارزانی لە پەیامێکدا رایگەیاند: “بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و عێراق و كوردستان دەكەم. پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی كوردستان دەكەم.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “لەو بۆنە پیرۆزەدا هیوای سەرفیرازی و بەختەوەری بۆ خەڵكی خۆشەویستی كوردستان دەخوازم و لە خودای گەورە داواكارم ڕۆژوو و نزای هەموو موسڵمانانی قبووڵ كردبێت و ئەو جەژنە ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچەكەمان و گشت مرۆڤایەتی بەدی بهێنێت.”

Back to top button